پاڵەوانێتی خولی فوتساڵی « بەرەونوێبوونەوە» ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • تشرینی دووه‌م 4, 2019
  • 191 Views
پاڵەوانێتی خولی فوتساڵی « بەرەونوێبوونەوە» ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندنی خوێندكاران و فه‌رامۆش نه‌كردنی بواری وه‌رزشی، بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەھاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ، لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، خولی فوتساڵی بەرەونوێبوونەوە بۆ ١٦ بەشی زانستی زانکۆ لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا بەڕێوەدەبات، کە ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 4 ی تشرینی دووه‌می 2019 تیرووپشک ئه‌نجام درا بۆ یارییەکان ، کە یەکەم یاری لەنێوان ھەردوو بەشی « تەندروستی و دارایی و ژمێریاری» كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شەممە 7/11/2019، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لەیاریگای كه‌مپی كۆلیجه‌كان بەڕێوە دەچێت.