گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە بڕوانامەی بەخشیە خوێندکارانی بەشدار لە مەشقی هاوینە

  • تشرینی دووه‌م 4, 2019
  • 151 Views
گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە بڕوانامەی بەخشیە خوێندکارانی بەشدار لە مەشقی هاوینە

لەپاش بینینی مەشقی هاوینەی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری( 2019/11/4) کاتژمێر (2) پاش نیوەڕۆ بەئامادبوونی (د. عطا شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و (م.نەورۆز معروف) بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) بەبەشدارى سةروك بەش و مامۆستا و خوێندکارانی بەشدار لەمەشقی هاوینە لە فامیلی مۆڵ لەمەراسیمێکی شایستەدا بڕوانامەی سەرکەوتن بەخشرا بە خوێندکارانی بەشدار لەمەشقی هاوینە لە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە.
لەمەراسیمەکەدا گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە پیرۆزباییان لەخوێندکاران کرد بەهۆی تەواوکردنی مەشقی هاوینەکەیان لە گروپی کۆمپانیاکانیان لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ئینتەرشیپ .
مامۆستا (نەورۆز معروف) نوێنەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،جوانترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوێندکارانی سەرکەوتووکرد. هەروەها سوپاسی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەی کرد کە ساڵانە کۆمەڵێک خوێندکار وەردەگرن بۆ مەشقی هاوینە ، تەئکیدی کردەوە پێویستە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان زانکۆ و کۆمپانیاکان دروست بکرێت تاوەکو زانکۆکان کادری پێشکەوتوو بۆ بازاڕی کار ئامادەبکەن، دڵنیایی کردنەوە لەساڵانی داهاتوو پرۆسەکە گەورتر دەکەن لەچوارچێوەی پرۆگرامی ئینتەرشیب.
پاشان لەبەشی کۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن (د. عطا شێخ کریم ) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و مامۆستا (نەورۆز معروف) بڕوانامەی سەرکەوتنیان بەخشیە خوێندکارانی سەرکەوتوو.