وەفدێكی زانكۆ بەشداریی وۆركشۆپێك لە ئەڵمانیا دەكات

  • 2020-03-08
  • 356 Views
وەفدێكی زانكۆ بەشداریی وۆركشۆپێك لە ئەڵمانیا دەكات

بەمەبەستی چۆنێتی بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، وەفدێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریی وۆركشۆپێكی كرد كە لەلایەن زانكۆی گۆتینگی ئەڵمانییەوە لەو وڵاتە رێكخرابوو.

لەوبارەیەوە شیروان حامد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: وۆركشۆپەكە لە شاری گۆتنیگنی ئەڵمانیا لەماوەی رۆژانی 2 تا 6ی مانگی ئازار بە ڕیۆەچووە و زانكۆی گۆتینگن لە ئەڵمانیا سەرپەرشتی وۆركشۆپەكەی كردووە. هەروەها راشیگەیاند: ئەم وۆركشۆپە لە چوارچێوەی پرۆژەی تایگرێسدا بووە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە چۆنێتی بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێم كوردستان.

لەبارەی ناوەرۆكی رۆژانی وۆركشۆپەكەشەوە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ رایگەیاند: كۆمەڵێك پسپۆڕ لە زانكۆی گۆتینگنی ئەڵمانی باسیان لە میكانیزمەكانی بە نێودەڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێم و چۆنێتی گەشەپێدانی ئۆفیسی نێودەوڵەتیی ئەو زانكۆیانە كردووە.

جێی باسە لە وۆركشۆپەكەدا نوێنەری چەند زانكۆیەكی هەرێمی كوردستان بەشداربوون.