خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایەكی خۆبەخش

  • تشرینی دووه‌م 5, 2019
  • 287 Views
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایەكی خۆبەخش

لەپای پێدانی زانیاری و پێشكەشكردنی چەند وانەیەكی خۆبەخشانە بۆ خوێندكاران، كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستا شوان مستەفا عیسا.

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2019/11/4 بەئامادەبوونی پ.ی.د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و سەرۆك و بڕیاردەری بەشی تەكنیكی دارایی و ژمێریاری، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستا شوان مستەفا عیسا، كە بەناونیشانی (بەكارهێنانی سیستمی ژمێریاری ئەلیكترۆنی) چەند وانەیەكی خۆبەخشانەی بە خوێندكارانی بەشی تەكنیكی دارایی و ژمێریاری وتۆتەوە.

شایەنی باسە پێشتریش مامۆستا شوان مستەفا عیسا وەك خۆبەخش چەند جارێك هاوكاری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی كردووە بەكردنەوەی خولی تایبەت بە بواری ژمێریاریی ئەلیكترۆنی بۆ خوێندكاران.