خوێندكارانی قۆناغی یەكی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بە شێوازێكی جیاواز بەخێرهاتنیان لێ‌ كرا

  • تشرینی دووه‌م 5, 2019
  • 238 Views
خوێندكارانی قۆناغی یەكی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بە شێوازێكی جیاواز بەخێرهاتنیان لێ‌ كرا
رۆژی (2019/11/5) بە ئامادەبوونی راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و نوێنەری گشتی خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی قۆناغی یەك و دوو سیمینارێكی زانستی بەپێز لە لایەن (د.بەختیار كەمال تاڵەبانی- بەناونیشانی چۆن زانكۆ بكەین بە وێستگەی سەركەوتن لە ژیاندا) (د.یەحیا عمر ریشاوی – بەناونیشانی كاریگەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر خوێندكارانی زانكۆ) ئەنجامدرا، كە هەردوومامۆستا مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانین.
تیایدا چەندین زانیاری بەسوود و گرنگ بە خوێندكاران گەیەنرا سەبارەت بە كارو چالاكی و پرۆژەكانیان لە ئێستاو داهاتوودا بۆ بنیاتنانی ژیانێكی تەندروست لە چوار ساڵی زانكۆیاندا.
لە بەرامبەریشدا خوێندكارانیش سوپاسی راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و هەردوو  (د.بەختیار و د.یەحیا)یان كرد كە بە شێوەیەكی زۆر جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەخێر هاتنی خوێندكارەكانیان كردووەو بەڵێنیشیاندا كە رێنماییەكانیان لەبەرچاو بگرن و جێبەجێی بكەن.