دوای فەرمانی دامەزراندنیان سێ یەكەمەكان لە زانكۆ دەستبەكاربوون

  • تشرینی دووه‌م 7, 2019
  • 1342 Views
دوای فەرمانی دامەزراندنیان سێ یەكەمەكان لە زانكۆ دەستبەكاربوون

بەمەبەستی چاوپێكەوتن و دیاریكردنی شوێنی كاركردنیان بەپێی پسپۆڕی و پێویستی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ، لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە بە سەرۆكایەتی پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشوازی لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ كرا.

رۆژانی 5-6-7ی تشرینی دووەمی 2019 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆ، لیژنەیەكی باڵا بەسەرۆكایەتی پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشوازیی لە سێ یەكەمەكانی ساڵی 2015-2016 كرد كە فەرمانی دامەزراندنیان گەیشتووەتە زانكۆ و ژمارەیان 187 دامەزراوە. لە رێگەی چاوپێكەوتنەوە بەپێی پسپۆڕی و شوێنی نیشتەجێبوونیان و پێویستی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ، فەرمانی دەستبەكاربوونیان وەك فەرمانبەرێكی گشتی بۆ جێبەجێكرا.

لە وتەیەكدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە دەرچووانی سێ یەكەمەكان كرد بەبۆنەی دامەزراندنیانەوە و ئومێدی خواست گڕوتینی زیاتر بدەن بە زانكۆ لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خوێندنی باڵا، هەروەها سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوای لێكرد دوای دەستبەكاربوونیان دڵسۆزانە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و لە ئاستی ئەو سوێندەدا بن كە خواردوویانە بۆ خزمەتكردنی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگاكەمان.

لەو چوارچێوەشدا بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا خولی بەهێزكردنی كارگێڕیی بۆ ئەو فەرمانبەرە نوێیانە بكرێتەوە تاكو بەشێوەیەكی زانستیانە ئەركەكانی سەرشانیان ئەنجام بدەن.