بۆ بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گواستنەوەی مامۆستایان و خوێندكاران لە ئەستۆ دەگرێت

  • تشرینی دووه‌م 10, 2019
  • 345 Views
بۆ بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گواستنەوەی مامۆستایان و خوێندكاران لە ئەستۆ دەگرێت

دابینکردنی پاس بێبەرامبەر بۆ گواستنەوەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنەوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب و گەڕانەوەیان

بەمەبەستی گفتوگۆو ئامادەکاریەکان تایبەت بە سازدانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەت کتێب لە پارێزگای سلێمانی ڕۆژی سێشەمە ٥/ ١١/ ٢٠١٩ پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشوازی كرد لە تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی .

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وێڕای خۆشحاڵی خۆی بە كردنەوەی پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە پایتەختی ڕۆشنبیری پشتیوانی و هاوکاری خۆی بۆ سەرخستنی پێشانگاکە ڕاگەیاند كە گرنگترینیان دابینکردنی پاسی بێبەرامبەرە بۆ گواستنەوەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆوە بۆ پێشانگاكەو وە گەڕانەوەیان .

 

کۆمپانیای ( اطلس الاصيل ) بەهاوکاری ( ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ) یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕیک دەخات لە ١٤/ ١١ تا ٢٣/ ١١ /٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری

لەساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدایەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری دەکرێتەوەلەژێر چاودێری سەرۆک کۆماری عێراقکۆمپانیای ( اطلس الاصيل ) بەهاوکاری ( ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ) یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بەدروشمی ( کتێب ڕوناکی ژیانە ) لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕیک دەخات لە ١٤/ ١١ تا ٢٣/ ١١ /٢٠١٩پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەبەشداری چەندین ناوەندی بڵاوکردنەوەی عەرەبی و بیانی و نیشتیمانی لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین بەرنامە و سیمینار و کۆڕی ڕۆشنبیری و چالاکی هونەریئێوەی بەڕیزی خوێنەر و هاوڕێی کتێب دەتوانن سەردانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بکەن لە سلێمانی بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی پایتەختی ڕۆشنبیری#InternationalBookFair#پێشانگای_نێودەوڵەتی_کتێب#معرض_الدولي_للكتاب

Posted by Sulaimaniyah International Fair on Tuesday, October 15, 2019