زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی یەکەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

  • تشرینی دووه‌م 10, 2019
  • 1333 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی یەکەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی یەکەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت و ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت بەشداربن لە خولەکە پێویستە لەماوەی ١٠ رۆژدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و ڕێنماییانەش بکەن کە دیاری کراون، بۆ ئەم مەبەستەش ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەین کە بەنیازن بەشداری لەیەکەم خولی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا بکەن ، لە وادەی دیاریکراو سەردانی ئۆفیسی نێودەوڵەتی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ناوتۆمارکردن لەرێکەوتی 12تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تاکو ٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٩.

خۆتۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە دەبێت:

یەکەم: پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن لە ئۆفیسی نێودەوڵەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.

دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر ، دکتۆرا.

سێیەم: یەکسانکردنی بروانامە تەنیا بۆ ئەوانەی کە پێویستە بروانامەیان یەکسان بکرێت.

چوارەم: هێنانی بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی ئایڵتس کە پیویستە تێکڕی ئاستی زمانی لە (٥) پێنج نمرە کەمتر نەبێت یان هێنانی بروانامەی تاقیکردنەوەکانی تری ئاستی زمانی ئینگلیزی.

پێنجەم: ئەو مامۆستایانەی کە کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن.

شەشەم:  کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی لەگەڵ خۆیان بهێنن.