ئەو بەڕێزانەی خوازیارن بەشداریی خولی یەکەمی پێداگۆجی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بکەن پێویستە لە ماوەی دە رۆژدا ئەو فۆرمەی لای خوارەوە پڕ بکەنەوەو پێداویستییەکانی بەشداریکردن بھێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
رێنماییەکان:
یەکەم: بۆ خۆتۆمارکردن گرتە لەم لینكە بكە.
دووەم: ئەو پێداویستیانەی بەشداربوو پێویستە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی بکات بریتین لەمانە:
– بڕوانامەی ئەکادیمی (ماستەر یان دکتۆرا)
-بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ئایڵتس کە نمرەی گشتییەکەی لە ٥ کەمتر نەبێت یان ھاوشێوەکانی )
-بڕوانامەی یەکسانکراو بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوە خوێندنیان تەواو کردووە
-ئەو مامۆستایانەی دامەزراون دەبێت نووسراوی رەسمیی لارینەبوونی شوێنی کارکردنیان پێ بێت
-کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسیی رەنگاورەنگ