شەش مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی ڕێکخراوی IREX دەکەن

  • تشرینی دووه‌م 12, 2019
  • 929 Views
شەش مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی ڕێکخراوی IREX دەکەن

شەش مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی ڕاهێنانی ڕێکخراوی IREX تایبەت بە گەشەپێدانی توانای ناوەندی گەشەپێدانی کار (CDC) و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان (CDC) و کۆلێژەکان و خوێندن دەکەن.

لە خولەکەدا چەند تەوەرەیەک گرنگییان پێدرا لە بارەی چۆنێتی بەهێزکردنی تواناکانی خوێندکار لە ڕێگەی ڕاهێنان لەسەر گەشەپێدانی کارامەییەکانی ژیان و بەستنەوەی خوێندن و ئەزموونی ئەکادیمی بە بازاڕی کار و بەهێزکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن بە جۆرێک کە پێداویستییەکانی کەرتی تایبەت پڕبکاتەوە.

لەم بارەیەوە مامۆستا سامان ساڵح، ڕێکخەری پڕۆگرامی (Internship) ڕایگەیاند: “لە خولەکەدا گرنگی زۆر بە بەهێزکردنی پڕۆگرامی (Internship) درا کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دۆزینەوە و بەهێزکردنی تواناکانی خوێندکار و ئاشناکردنیان و بەستنەوەیان بە بازاڕی کارەوە”.

لە خولەکەدا کە سێ ڕۆژی خایاند لە ١٠ی ١١ تاکو ١٢ی ١١، چەندین بابەت و چالاکی و کاری بە گرووپ لە نێوان بەشداربوواندا ئەنجامدران و جگە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک زانکۆی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش بەشدارییان تێدا کردبوو.