لەسەر ئەركی خێرخوازێك و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەشەناوخۆییەكانی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر، ئێوارە خوانێك بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان رێكخرا.
ئێوارەخوانەكە بەئامادەبوونی د.ئاراس عومەر راگری پەیمانگا و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ بەڕێوەچوو، لای خۆیەوە راگری پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و لێپرسراو و ستافی بەشەناوخۆییەكان و ئەو خێرخوازە بەڕێزەش كرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ئێوارەخوانە و بەڕێوەبردنی كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی دڵسۆزانە، وە ڕایگەیاند بەپشتیوانی و هاوكاری هەمووان بەردەوام دەبین لە خزمەتكردن و دابینكردنی كەشێكی لەبار بۆخوێندكاران.