وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاگەیاندنى دەرفەتى (٤٠) زەمالەى خوێندن لە وڵاتى ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

  • ئازار 20, 2015
  • 995 Views

دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی کۆمارى ڕوسیایى فیدرال (٤٠) چل زەمالەی خوێندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، پسپۆرى پزیشکى، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
یەکەم: (١٩) زەماله‌ى خوێندن (بەکالۆریۆس) لەوڵاتى کۆمارى ڕوسیایى فیدرال.
مەرجەکان:
1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
2. دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت بە پێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە.
3. دەبێت تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت.
4. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
5. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی کۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئەمریکی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت. هەروەها کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەڵام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و کرێی هاتووچۆ دەکەوێتە سەر ئەستۆی خوێندکار.
6. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە بریتیە لە ٥/٤/٢٠١٥
پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی (به‌كالۆریۆس) بریتین له‌:

72

دووەم: (٢١) زەماله‌ى خوێندن (ماستەر و پسپۆری پزیشکی و دکتۆرا) لەوڵاتى کۆمارى ڕوسیایى فیدرال
مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی کۆمارى ڕوسیایى فیدرال بیست و یەک (١٦ ماستەر و ٣ پسپۆڕى پزیشکى و ٢ دکتۆرا) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و پسپۆڕى پزیشکى و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
مەرجەکان:
1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3. یەکەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی بەشەکان لە زانکۆکانی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) لە مەرجی دوو ساڵ تێپەربوون بەسەر دەرچونیان دەبەخشرێن.
4. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.
5. دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت. (ئەمە مەرجی لایەنی ڕوسیایە).
6. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
7. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی کۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانە بری (٢٥٠) دۆلاری ئەمریکی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و هەروەها کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەلام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و کرێی هاتووچۆ، ئەوا دەکەوێتە سەر ئەستۆی کاندیدەکە.
8. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە بریتیە لە ٥/٤/٢٠١٥ .

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی (ماستەر) بریتین له‌:

73

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی ( پسپۆڕى پزیشکى) بریتین له‌:

پسپۆڕی پزیشکی زەمالەی خوێندنی باڵا لە کۆماری ڕوسیایی فیدرال
بەرنامە
ژمارەی کورسی
١
Clinical Medicine
Special degree
3

کۆی گشتی

٣

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی (دکتۆرا) بریتین له‌:

74

تێبینی:
– ئەو بەڕێزانەی ئارەزوی پێشکەشکردنی داواکاری دەکەن، پێویستە لە ڕیگەی ئەم لینکەی خواره‌وه‌ فۆرمی پێشکەشکردنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە، دواین كات ڕێكه‌وتی (5/4/2015)یە.

https://docs.google.com/forms/d/18Rip1lLas5-mbSDVoL7A3byOUGEXtROQldQTsEsgnY0/viewform

Attachements:

لیستی پسپۆڕییەکان بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی بەکالۆریۆس ، ماستەر

پسپۆڕییەکان بۆ بەدەستهێنانی کورسی خوێندنی باڵا/دکتۆرا

مەرج و ڕێنماییەگشتییەکان بەزمانی ئنگلیزی