ڤیدیۆی فێرکارى خوێندنى ئۆنلاین(فێرکردنى ئەلکترۆنی)

  • 2020-02-26
  • 7657 Views

ڤیدیۆی فێرکارى ١

پێشەکییەک لەسەر خزمەتگوزارییەکانى خوێندنى ئۆنلاین(فێرکردنى ئەلکترۆنی)


ڤیدیۆی فێرکارى ٢

لە دوو ڤیدیۆی فێرکاری پێک دێت:

لە ڤێدیۆی یەکەمدا بە کورتی لە ماوەى کەمتر لە ١٠ خولەک لەم ڤیدیۆیەدا مامۆستا فێردەبێت کە چۆن بتوانێت کلاسرووم دروست بکات وە پاشان وانەکان لە کلاسرووم ئەپلۆدبکات و شەیری بکات لەگەل خوێندکاران

پاشان خوێندکاران چۆن بتوانن Join  ببن بە کلاسی خۆیانەوە و وانەکان تەماشا بکەن و داونلۆدی بکەن


لە ڤێدیۆی دووەمدا بە دوورودرێژى مامۆستا فێردەبێت چۆن بتوانێن کلاسروم دروست بکات وە تاقیکردنەوەکانى Assignment, Quiz, Question, Material,Setting  ئەنجام بدات و فێرببێت

 


ڤیدیۆی فێرکارى ٣

لە دوو ڤیدیۆی فێرکاری پێک دێت:

لە ڤیدیۆی یەکەم مامۆستا فێردەبێت کە چۆن بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ خوێندکار بکات Assessment  بە ئۆنلاین وە خوێندکاریش چۆن وەلام بداتەوە و ڕەوانەى مامۆستاى بکات


هەروەهالە ڤیدیۆی دووەم  چۆن مامۆستا Quiz  دروست بکات و خوێندکاران وەلام بدەنەوە.


ڤیدیۆی فێرکارى ٤

لەم ڤیدیۆیەدا مامۆستا فێردەبێت کە چۆن بتوانێت لە رێگەى بەرنامەى Meet ەوە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەکاربهێنێت و موعید دابنێ لە ڕێگەى ڕۆژمیرەوە وە خوێندکارەکانی بانگهیشت بکات وە وانەیان بۆ پێشکەشبکات وە هەروەها خوێندکاران چۆن بتوانن Join  ببن بە ڤیدیۆکۆنفرانسەکەوە لەگەل مامۆستاکەیاندا

بۆ دابەزاندن  install کردنى بەرنامەى Meet  لە ئامێری iPhone Apps کرتە لێرە بکە

بۆ دابەزاندن  install کردنى بەرنامەى Meet  لە ئامێری Android  کرتە لێرە بکە

*تێبنی// بۆ ئامێرەکانى ئەندرۆید , ئەگەر بەرنامەکە نەدۆزرایەوە دەتوانن لەم لینکەوە داونلۆدی بکەنە ناو مۆبایل وە پاشان install  ی بکەن.


ڤیدیۆی فێرکارى ٥

لەم دوو ڤیدیۆیەدا مامۆستا فێردەبێت کە چۆن بتوانێت وانەیەک تۆمار بکات لەمالەوە و دواتر لە رێگەى کلاسروومەوە شەیری بکات لەگەل خوێندکارەکانى لەڕێگەى بەرنامەى Meet

وە دووەم ڤیدیۆ لە ڕێگەى بەرنامەى OBS Studio کە لە دوو ڤیدیۆ پێک دێت

ڤیدیۆى فێرکاری یەکەم بۆ چۆنێتی دابەزاندنی بەرنامەى OBS Studio  بۆ ویندۆزی ٧ و بەرەو سەرەوە وە هەروەها بە کورتی شێوازی تۆمارکردن


فێدیۆى فێرکاری دووەم چۆن مامۆستا بتوانێت وانەیەک لە ڕێگەى بەرنامەى OBS  تۆمار بکات



بۆ دروستکردنى ئیمەیل بە فری لە ڕێگەى Gmail

بۆ بینینی هەموو ڤیدیۆکانى سەرەوە بە یەک Play List  لە ڕێگەى یوتیوبی زانکۆوە کرتە لێرە بکە



 

بۆ هەر زانیاری و پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە   info@spu.edu.iq

لیژنەى بالای فێرکردنى ئەلکترۆنى زانکۆ