سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگەوازێک ئاراستەی زانکۆکان و ئەکادیمیان وخێرخوازان دەكات

  • 2020-03-26
  • 809 Views
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگەوازێک ئاراستەی زانکۆکان و ئەکادیمیان وخێرخوازان دەكات

گروپی ئەکادیمیانی خۆبەخش (کە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)یەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم ئەکادیمیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستان، زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان دەکات و داوادەکات، لەم قۆناغە هەستیارەی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، با هەموومان دەست لەناو دەست و بە بەخشینەکانمان، سکی برسی منداڵانی ماڵە هەژارێک تێربکەین و دەستگیرۆیی ئەو کەسانە بکەین کە بەهۆی پابەندبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزییان لەڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن بژێوی ژیانی رۆژانەیان دابین بکەن.
وەرن پێکەوە هەماهەنگبین و ببین بەهۆی ئەوەی هەژارەکان و کەسوکارە کەم دەرامەتەکانمان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوەو ترسی بژیوی ژیانیشیان نەبێت.
ئەکادیمیانی بەڕێز
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستان
دەتوانن بەپەیوەندی کردنتان بەژمارە تەلەفونەکانی (٠٧٧٣٦٩٨٨٩٩٨ – ٠٧٧٠٧٧٧٠٤٠٤) بەشداری بکەن لە دابین کردنی کارتۆنێک پێداویستی رۆژانەو خواردن و وشکەی ماڵە هەژارێک.
سەرپەرشتیارانی گروپ هەر ئەمڕۆ دەستیان کرد بە دابەشکردنی ١٢٥ کارتۆن بەسەر ماڵی هەژاراندا و لەو چوارچێوەیەشداو بۆ پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، هاوکارییەکان یەک یەک بەسەر ماڵەکاندا دابەشدەکرێت و بەهیچ جۆرێک قەرەباڵخی و کۆبونەوە دوستناکرێت و شوێن و ناو و کەسایەتی ماڵەکانیش دەپارێزرێت کە هاوکارییەکەیان پێدەگەیەندرێت.
ئەو بڕەی دەیبەخشیت بۆ ژیانی تۆ کەمە، بەڵام لەبەرامبەردا، رەزامەندی خواو دوعای گیرای ماڵەهەژارێک بەدەستدەهێنیت و سکی برسی مرۆڤێک تێردەکەیت.

تێبینی: گروپ پێکهاتەی ناو کارتۆنەکان و بڕی تێچوونی هەر کارتۆنێک بۆ خۆبەخشان ئاشکرادەکات.

بانگەوازێک بۆ ئەکادیمیان

بانگەوازێک بۆ ئەکادیمیانگروپی ئەکادیمیانی خۆبەخش (کە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)یەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم ئەکادیمیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستان، زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان دەکات و داوادەکات، لەم قۆناغە هەستیارەی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، با هەموومان دەست لەناو دەست و بە بەخشینەکانمان، سکی برسی منداڵانی ماڵە هەژارێک تێربکەین و دەستگیرۆیی ئەو کەسانە بکەین کە بەهۆی پابەندبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزییان لەڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن بژێوی ژیانی رۆژانەیان دابین بکەن.وەرن پێکەوە هەماهەنگبین و ببین بەهۆی ئەوەی هەژارەکان و کەسوکارە کەم دەرامەتەکانمان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوەو ترسی بژیوی ژیانیشیان نەبێت.ئەکادیمیانی بەڕێز مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستاندەتوانن بەپەیوەندی کردنتان بەژمارە تەلەفونەکانی (٠٧٧٣٦٩٨٨٩٩٨ – ٠٧٧٠٧٧٧٠٤٠٤) بەشداری بکەن لە دابین کردنی کارتۆنێک پێداویستی رۆژانەو خواردن و وشکەی ماڵە هەژارێک.سەرپەرشتیارانی گروپ هەر ئەمڕۆ دەستیان کرد بە دابەشکردنی ١٢٥ کارتۆن بەسەر ماڵی هەژاراندا و لەو چوارچێوەیەشداو بۆ پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، هاوکارییەکان یەک یەک بەسەر ماڵەکاندا دابەشدەکرێت و بەهیچ جۆرێک قەرەباڵخی و کۆبونەوە دوستناکرێت و شوێن و ناو و کەسایەتی ماڵەکانیش دەپارێزرێت کە هاوکارییەکەیان پێدەگەیەندرێت.ئەو بڕەی دەیبەخشیت بۆ ژیانی تۆ کەمە، بەڵام لەبەرامبەردا، رەزامەندی خواو دوعای گیرای ماڵەهەژارێک بەدەستدەهێنیت و سکی برسی مرۆڤێک تێردەکەیت. تێبینی: گروپ پێکهاتەی ناو کارتۆنەکان و بڕی تێچوونی هەر کارتۆنێک بۆ خۆبەخشان ئاشکرادەکات.

Posted by ‎Sulaimani Polytechnic University زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی‎ on Thursday, March 26, 2020