چۆن پشکنین بۆ توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدەرێت

  • 2020-03-28
  • 308 Views
چۆن پشکنین بۆ توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدەرێت

وەک ئاشکرایە ڤایرۆسى کۆرۆنا (کۆفید-١٩ ) لە کۆتاییەکانى ساڵى 2019 دا لە شارى ووهان لە وڵاتى چین دەرکەوت و لە ئێستادا بۆتە نەخۆشیەکى گواستراوەى خێرا و رێکخراوى تەندروستى جیهانى وەک پەتایەکى جیهانى گواستراوە و خێرا ناساندى، لە ئێستاشدا لە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا بڵاو بۆتەوە و ژمارەى توشبووان تا بەروارى 27/3/2020 گیشتۆتە ( ٥٠٩,١٦٤) پێنج سەدو نۆ هەزار و سەدو شەست و چوار کەس، نزیکەى (٢٣,٣٣٥ ) بیست و سێ هەزار و سێ سەد و سی و پێنح کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

وەرگرتنى نمونە لەکەسى گومان لێکراو یان کەسى نەخۆش بە یەکەم هەنگاوى گرنگى تێست دادەنرێت، بۆیە زۆر پێویستە تەکنیککاران بە باشى راهێنانیان پێبکرێت و شارەزا بن لەسەر چۆنێتى وەرگرتنى نمونەى کەسى توشبوو یان کەسى گومان لێکراو.

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە نمونە بە شێوەیەکى زانستیانە لە بەشى سەرەوەى رێڕەوى هەناسە یاخود بەشی خوارەوەى رێڕەوى هەناسە وەر بگیرێت و ئەگەر پێویستى کرد هەندێک جار نمونە لە بەشێکى قورگیش وەر دەگیرێت لە هەندێک بارى تایبەتیدا، سەرجەم نمونە وەر گیراوەکان پێویستە بخرێتە ناوەندێکى تایبەت بە گواستنەوەى ڤایرۆس کە لانى کەم پێویستە ڤایرۆسەکە تێیدا بە زیندوویی بمێنێتەوە بۆ ماوەى نزیکەى (48) کاتژمێر و ئەو ناوەندەش پێی دەوترێت ناوەندى گواستنەوەى ڤایرۆسات کە بە (ڤی تی ئێم) ناسراوە٫ ناوەندى ڤی تى ئێمیش زۆر بە ئاسانى دەتوانرێت لە لایەن تەکنیککارە تاقیگەییە تەندروستییەکان ئامادە بکرێت و بەکار بهێنرێت بۆ گواستنەوەى ئەو نمونانەى کە لە دەرەوەى شارەکان وەردەگیرێن لە نەخۆشەکان.

تەواوى پرۆسیجەرى ئامادەکردنى ڤى تی ئێم لەم لینکە پیشان دراوە.