بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی چەندین چالاكی كلتوری و كەلەپوری پێشكەشكران

  • تشرینی دووه‌م 17, 2019
  • 160 Views
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی چەندین چالاكی كلتوری و كەلەپوری پێشكەشكران

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەرز راگرتنی یادی 235 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی و بەزیندو هێشتنەوەی كلتور و مێژووی شارەكە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵێك رێكخراوی مەدەنی چەندین چالاكی كلتوروی و كەلەپوری بەشێوازێكی نوێ لەناو بینای سەرای سلێمانی ئەنجامدا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2019/11/17 لە بینای سەرای سلێمانی، بەئامادەبوونی د.هەڤاڵاَ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و راگری كۆلێج و پەیمانگان و مامۆستایانی زانكۆ و چەندین كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و هونەرمەندان و خەڵكی شارەكە، پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری سەر بە گرووپی توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ ماڵی كلتوری و كەلەپوری سۆفی كەریم و سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی بابان و كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان و سەنتەری رۆشنبیری سەرا و منداڵ پارێزی كوردستان و ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك هەستان بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی جۆراوجۆر، كە خۆی دەبینیەوە لە ئەنجامدانی سیمینار و رێككەوتننامە و نمایشكردنی پۆترێتی پاشاكانی بابان و گێڕانەوەی چیرۆكی كەسایەتییەكانی شارەكە لە رێگای تەكنەلۆجیاوە بەناوی (سەرا بدوێنە) هەروەها نمایشكردنی كاری دەستی پیاوان و خانمان و لەگەڵ پێشكەشكردنی چەندین پارچە گۆرانی و میوزیك.

سەرەتا بەئامادەبوونی چەند كەسایەتییەكی شارەكە، سیمینارێك لەسەر مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی پێشكەشكرا و تێیدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بۆ گرنگی ئەم رۆژە مێژووییە كرد وتی: ” چواردەی ئەم مانگە.. وەختێ بوو جوانترین كیژی كوردستان بەدەستی بابانییەكان لە مەڵكەندی كرایە بووكی ژێر دەواری ئاوەدانی و پاش نۆ مانگ شەونوخونی كوڕێكیان بوو ناویان لێنا سلێمانی، ئەم منداڵە كاك ئەحمەدی شێخ بانگی دا بە گوێیدا و شێخ مەحمودی نەمر دەمی شیرین كرد و حەپسەخانی نەقیب بە دەستە پیرۆزەكانی خۆی گۆشی كرد”.

لە درێژی وتەكەیدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وتی: جێگەی شانازییە زانكۆمان لەم بۆنە پیرۆزەدا چالاكی كلتوری و كەلەپوری بەشێوازێكی نوێ پێشكەش دەكات، هەروەكو بەڵێنماندا بوو بەردەوام دەبین لەسەر ئەنجامدانی چالاكی رۆشنبیری و كلتوری لە سەرای سلێمانی، بۆیە هەر لێرەوە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی دەكەین كە هەمیشە هاوكارمانن بۆ خزمەتی رۆشنبیری و كلتوری پایتەختی رۆشنبیری و ئەدەب وە زۆر سوپاسی لیژنەی ئامادەكاری ئەم پرۆژەیەش دەكەین.

لەو چوارچێوەیەشدا رێكەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی بابان لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین و مامۆستا ئەحمەد بابانی واژۆكرا، كە بەهاوبەشی چالاكی رۆشنبیری و كەلتوری و كەلەپوری ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە چالاكییە كتوری و كەلەپورییەكان د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین سەرۆكی پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری سەر بە گرووپی توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆمان وتی: