لە چوارچێوەی گروپی ئەکادیمیای خۆبەخش، کەمپینی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی/پێنجوێن پێکهێنرا

  • 2020-03-30
  • 600 Views
لە چوارچێوەی گروپی ئەکادیمیای خۆبەخش، کەمپینی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی/پێنجوێن پێکهێنرا

پاش ئەوەی گروپی خۆبەخشی ئەکادیمیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرپەرشتی (پ.ی.د ئالان فەریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند كە کۆلێج و پەیمانگانی سەر بە زانکۆ هاوکاربن لە کۆکردنەوەی کۆمەک و پێداویستی ڕۆژانەی ئەو ماڵانەی پێویستیان پێیەتی، ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی/پێنجوێن کەمپینێکی بۆ هاوکاریکردنی ماڵە هەژارەکانی سنووری پێنجوێن پێکهێنا.

کەمپینی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی/پێنجوێن داوا دەکات بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان بۆ خزمەتکردنی ئەو خێزانانەی کەمدەرامەتن و بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان نییە ئێوەی بەڕێزیش هاوکاربن لەو کەمپینەدا ئەگەر بە دابینکردنی چەند پێداویستیەکی کەمیش بێت تا بە هەموومانەوە بتوانین دڵی خێزانێکی هەژار خۆش بکەین

تکایە هاوکاریەکانتان لەڕێگای ئەم پەیوەندیانەی لای خوارەوە ئەنجام بدەن

07508711221
07701425592
07502327899