مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کتێبێک لەبارەی توێژینەوەی میدیاییەوە ئامادە دەکات

  • تشرینی دووه‌م 17, 2019
  • 128 Views
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کتێبێک لەبارەی توێژینەوەی میدیاییەوە ئامادە دەکات

(كتێبی توێژینەوەی میدیایی) لە ئامادەکردنی پ.ی.د.یەحیا عومەر رێشاوییە، کە بەڕێزیان مامۆستان لە بەشی تەکنیکی میدیای کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، لە ئێستاشدا ئەم کتێبە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەستە.

ئەم کتێبە کە زنجیرەی یەکەمە لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی چاودێری میدیا و لەلایەن ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و لە دوو توێی 237 لاپەڕە چاپ کراوە.

کتێبەکە پێکهاتووە لە 10 توێژینەوەی زانستی بواری میدیا کە لەلایەن کۆمەڵێک توێژەر و مامۆستای زانکۆکانی کوردستانەوە بە زمانی کوردی نوسراون و بڵاوکراونەتەوە، ئێستا لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەست دەکەوێت.