تۆمارگای گشتی زانکۆ ئامادەکردنی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ تاوتوێ دەکات

  • 2020-04-02
  • 788 Views
تۆمارگای گشتی زانکۆ ئامادەکردنی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١  تاوتوێ دەکات

 لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی باڵای وەرگرتن ، لیژنەیەکی تایبەت بە پێداچونەوە و هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران پێکهێنرا بە سەرۆکایەتی  بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن و ئەندامێتی  بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆکانی ( پۆلیتەکنیکی سلێمانی – سلێمانی – سەڵاحەدین – پزیشکی هەولێر – پۆلیتەکنیکی هەولێر – دهۆک) وە ئەم لیژنەیە لە دوو کۆبونەوە بە شێوازی (Online Meeting) و لە ڕێگەی زوومەوە  لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ / ٣ / ٢٠٢٠ پێداچونەوەی بۆ سەرجەم بڕگەکانی تایبەت بە ڕێنمایی وەرگرتنی خوێندکاران و گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاراندا کردو ڕێبەری خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئامادەکراو بەرزکرایەوە بۆ لیژنەی باڵا بۆ پەسەندکردنی ، هەر لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆمان لە ١/٤/٢٠٢٠ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە ئۆنلاین ئەنجامدا بۆ ئامادەکردنی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ و ئامادەکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکاران بە سیستەمی پۆلیتەکنیک و هەموو ڕێ و شوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر و ئامادەکاری بۆ کراوە لەکاتی دەست پێکردنەوی دەوامی فەرمی بە کەمترین توانای مرۆیی کاروبارەکان بە باشترین شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبچیت.