زنجیرەیەك سیمیناری زانستی پێشكەشكران

  • تشرینی دووه‌م 17, 2019
  • 258 Views
زنجیرەیەك سیمیناری زانستی پێشكەشكران

‎لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان سێ سیمیناری زانستی لەلایەن مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە پێشكەشكران.

رۆژی یەكشەممە 2019\11\17 بەئامادەبوونی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ، لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمیناری یەكەم بەناونیشانی “كاریگەری ئەپڵیكەیشنەكانی پەخشی راستەوخۆی سمارت فۆن لەسەر ئەدای كاری میدیایی” لەلایەن د.شێركۆ جەبار مامۆستا لە بەشی تەكنیكی میدیا پێشكەشكرا، سیمیناری دووەم لەلایەن مامۆستا چنار عەبدوڵا مامۆستا لە بەشی تەكنیكی دارایی و ژمێریاری بەناونیشانی “: Efficiency of financial ratios analysis to evaluate companies liquidity” پێشكەشكرا، دوا سیمیناریش بەناونیشانی ” اهمیە التدقیق الداخلی فی عملیە اتخاژ القرارات ” لەلایەن مامۆستا پەیمان رەفیق مامۆستا لە بەشی تەكنیكی دارایی و ژمێریاری پێشكەشكرا.