بانگەوازێك لەگۆڤاری KJAR بۆ ئەو توێژەرانەی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا توێژینەوە ئەنجام دەدەن

  • 2020-04-02
  • 263 Views
بانگەوازێك لەگۆڤاری KJAR بۆ ئەو توێژەرانەی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا توێژینەوە ئەنجام دەدەن

گۆڤاری توێژینەوەی كارەكی كوردستان KJAR سەربە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەڵدەستێت بە بڵاوكردنەوەی هەموو ئەو توێژینەوانەی كە لەسەر ڤایرۆسی Novel Covid -19 دەكرێت لە لایەن هەر توێژەرێكی زانكۆیەكی گشتی یان تایبەت سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یان هەر وەزارەتێكی تری هەرێمی كوردستان بێت لە گۆڤارەكەدا بەبێ بەرامبەر لە بوارە زانستە جیاجیاكاندا بۆی بڵاودەكرێتەوە.

‎شایەنی باسە گۆڤاری KJAR پلەی شەشەمی هەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەموو توێژینەوە بڵاوكراوەكان لەم گۆڤارەدا بۆ رانكی نیشتمانی زانكۆكان ئەژمار دەكرێت.

بۆ پەیوەندیكردن: Email: kjar@spu.edu.iq