سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی پێشوازی لە خوێندكارانی هەردوو كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك و كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی دەكات

  • تشرینی دووه‌م 18, 2019
  • 647 Views
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی پێشوازی لە خوێندكارانی هەردوو كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك و كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی دەكات

لە چواچێوەی بەڕێوەچوونی كۆرسی زمانی ئینگلیزی Foundation كە بەبڕیاری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ماوەی ٢ساڵە لەلایەن سەنتەری نێودەولەتی زمانی ئینگلیزی سەرپەرشتی دەكرێت، خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی هەردوو كۆلێجی تەكنیكی كارگێری (بەشی كارگێری) و كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك (داتابەیس،ئایتی نێتۆرك) لەلایەن ستافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەنتەرەوە پێشوازییان لێكران، بەمەبەستی دەسپێكردنی وانەی زمانی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە سەنتەری نێودەولەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆ، وەك بەشێك لە پرۆگرامی خوێندنی ئەكادیمی قۆناغی یەكەم.

سەرەتا د.هۆگر محەمەد تۆفیق بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كرد بەبۆنەی دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن و پاشان ئاماژەی بە گرنگی وانەی زمانی ئینگلیزی دا لە قۆناغی زانكۆیی دا، دواتر پوختەیەكی لە كارو چالاكییەكانی سەنتەری زمانی بۆ خوێندكاران خستەڕوو.

پاشان لەلایەن مامۆستا هێڤار محەمەد لێپرسراوی زانستی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی و ستافی مامۆستایان هەروەها مامۆستا ئەرینا سەرۆك بەشی كارگێڕی بەخێرهاتنی خوێندكاران كراو شێواز و كاتی خوێندنی تەواوی پڕۆگرامەكەیان بۆ روونكردنەوە.

شایەنی باسە ساڵی رابردوو ۲۰۱۸-۲۰۱۹ كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاوندەیشن لەبەر رۆشنایی رێنماییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەسەرپەرشتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆ بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو كە تیایدا زیاد لە ۹۰۰ خوێندكاری كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ بە سەركەوتوویی كۆرسەكەیان تەواوكرد.