وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی زانكۆ ڕێك دەخرێت

  • 2020-04-02
  • 1738 Views
وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی زانكۆ ڕێك دەخرێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانی /بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیای زانیاری و لیژنەى فێرکردنى ئەلکترۆنى هەڵدەستێت بە سازدانى ۆرکشۆپێک بۆ گشت مامۆستایانى زانکۆمان بە ناونیشانی

« بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکانی زانکۆ بۆ بواری فێرکردن»

A Resource for Using SPU E-Services for Collaboration and Learning

ئەجێندای ۆرک شۆپەک

مامۆستایان :

م.ئاودێر محمد أحمد/کۆلێجى تەکنیکی ئەندازیاری

م.میران محمد سعید/سەنتەرى پێداگۆجی

م.جمال کاک برا/بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار

شوێن /بە ڤیدیۆ کۆنفرانس و لە ڕێگەی بەرنامەی Meet

بەروار / ڕۆژی ٣ شەممە ٧/٤/٢٠٢٠

کات / ٠٢:٣٠ ی پاشنیوەڕۆ

هەر مامۆستایەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى خوازیاری بەشداریکردن و ئامادەبوونە کرتە لێرە بکە بۆ پرکردنەوەى فۆرمى زانیاری

دواکات بۆ پرکردنەوەى فۆرم ٥/٤/٢٠٢٠ کاتژمێر  ١ى دواى نیوەرۆیە

لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربووان دەبەخشرێت.

تێبینى/

بەشداربووان بە ئیمەیل بانگهێشتنامەیان بۆدێت

ئەگەر بەشداربوو لە رێگەى لاپتۆپ/دسکتۆپ بەشدار ببێت ئەوا پێویست بە دابەزاندنى ئەپلیکەیشنى Meet ناکات و لە رێگەى لینک(بە ئیمەیل دەگات) دەتوانێت Join  ببێت

وە ئەگەر بەشداربوو لە ڕێگەى مۆبایلى زیرەک یان ئایپاد بەشدارببێت پێویستە ئەپلیکەیشنى Meet لە رێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە دابەزێنێت:

بۆ دابەزاندن install کردنى بەرنامەى Meet  لە ئامێری iPhone Apps کرتە لێرە بکە

بۆ دابەزاندن install کردنى بەرنامەى Meet  لە ئامێری Android  کرتە لێرە بکە

*تێبنی// بۆ ئامێرەکانى ئەندرۆید , ئەگەر بەرنامەکە نەدۆزرایەوە دەتوانن لەم لینکەوە داونلۆدی بکەنە ناو مۆبایل وە پاشان install  ی بکەن.

پرۆگرامی ۆرکشۆپ:

٠٢:٣٠ تا ٠٢:٥٠ پێشەکییەک لەسەر خزمەتگوزارییەئەلکترۆنییەکانى زانکۆ / م.جمال کاک برا

٠٢:٥٠ تا ٠٣:٢٠ بەکارهێنانى کلاسرووم و خوێندکاران چۆن بتوانن Join  ببن بە کلاسی خۆیانەوە , هەڵسەنگاندن  بە ئۆنلاین  و چۆن مامۆستا Quiz  دروست بکات و خوێندکاران وەلام بدەنەو./م.میران محمد سعید

برەیک

٠٣:٣٠ تا ٠٣:٥٠ بەکارهێنانى بەرنامەى Meet وە هەروەها خوێندکاران چۆن بتوانن Join  ببن بە ڤیدیۆکۆنفرانسەکەوە لەگەل مامۆستاکەیاندا/م.ئاودێر محمد أحمد

٠٣:٥٠ تا ٠٤:٢٠ چۆن مامۆستا بتوانێت وانە تۆمار بکات لەمالەوە و دواتر لە رێگەى کلاسروومەوە شەیری بکات لەگەل خوێندکارەکانى لەڕێگەى بەرنامەى Meet / م.میران محمد سعید و م.جمال کاک برا

٠٤:٢٠ تا ٠٥:٠٠ پرسیار و گفتو گۆ