ئاگادارى له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى

  • نیسان 1, 2015
  • 305 Views
ئاگادارى له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى

ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ناوى خۆیان له‌ سه‌رنته‌ره‌كه‌مان تۆماركردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى كه‌ ڕۆژى یه‌ك شه‌مه‌ ڕێكه‌وتى (5/4/2015) ئاماده‌بن بۆ به‌شداریكردن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى زمان تاكو له‌ ئاستى شایسته‌ى خۆیان ده‌ست به‌ كۆرسه‌كانى زمانى ئینگلیزى بكه‌ن.
ڕێنمایى تاقیكردنه‌وه‌ى ئاستى زمانى ئینگلیزى بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ى فۆرمى تایبه‌تیان پڕكردۆته‌وه‌ له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:-
1) رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ به‌روارى (5/4/2015) له‌ هۆڵى پیره‌مێرد له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كاتژمێر (10)ى سه‌رله‌به‌یانى تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.
2) پێویسته‌ له‌سه‌ر فێرخواز كاتژمێر (9:30) نۆو نیوى سه‌ر له‌به‌یانى له‌ به‌رده‌م هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆى به‌ر پرس ده‌بێت.
3) پێویسته‌ فێرخواز ناسنامه‌ى خۆى پێبێت تاكو بناسرێته‌وه‌و بكرێته‌ هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ .
4) پێویسته‌ فێرخواز هیچ فه‌رهه‌نگێكى زمانى ئینگلیزى و ئامێرێكى ئه‌لیكترۆنى نه‌هێنێته‌ هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ وه‌ك (مۆبایل , لاپتۆپ , ئاى پاد ……هتد)
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
هۆگر محه‌مه‌د تۆفیق
مامۆستاى یاریده‌ده‌ر
به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى
1/4/2015