كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك بەشێوازێكی جیاواز پێشوازی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كرد

  • تشرینی دووه‌م 19, 2019
  • 260 Views
كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك بەشێوازێكی جیاواز پێشوازی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كرد

لە مەراسیمێكی شایستەدا و لەیادی بنیادنانی شاری سلێمانی، كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەناشتنی نزیكەی 200 نەمام پێشوازی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/11/19 بەئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.سۆران ئەبوبكر راگری كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك و یاریدەدری راگر و مامۆستایان و خوێندكاران لەساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانیدا و بەناشتنی نزیكەی 200 نەمام پێشوازی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كرا، لەسەرەتای مەراسیمەكەدا راگر و یاریدەدەری راگر پیرۆزبایی ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی و بەخێرهاتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی كۆلێجەكەیان كرد، وە تەئكیدیان كردەوە بە ناشتی نەمام یادی شاری سلێمانی دەكەنەوە و هاوكات پێشوازی لە خوێندكارای قۆناغی یەكەم دەكەن.

ئەمەش وەك شێوازێكی نوێی پێشوازیكردنە لە خوێندكاران و سڕینەوەی دیاردە نەخوازراوەكان كە لەكاتی وەرگیرانی خوێندكاراندا هەیە لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا، هەروەها هاندانێكیشە بۆ سەوزكردنی ژینگە و پاراستنی بەوپێیەی لەگەڵ ناشتی هەرنەمامێكدا ناوی ئەو كەسە یان ئەو خوێندكارە لەسەر نەمامەكە دانرا تاوەكو لەگەڵ تەمەنی خوێندنی زانكۆییدا چاودێری بكات .