توانا زانستی و مرۆیی و ته‌ندروستیه‌كانی گه‌رمیان یه‌كده‌خرین

  • 2020-04-07
  • 229 Views
توانا زانستی و مرۆیی و ته‌ندروستیه‌كانی گه‌رمیان یه‌كده‌خرین

ئه‌مڕۆ(7 ی نیسان 2020) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له‌ هەریەكە لە ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان زانكۆی گه‌رمیان و په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو ته‌ندروستی گه‌رمیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا،

به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی vtm كه‌به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌پرۆسه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن په‌یمانگای ته‌كینیكی كه‌لاره‌وه‌ به‌رزنرخێنرا، هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستبه‌كاربوونی تاقیگه‌ی زانكۆی گه‌رمیان و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و پێكهینانی تیمی هاوبه‌ش و یه‌كخستنی تواناكانی هه‌رسێ لایه‌ن به‌هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویست زانرا.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ستایشی هه‌وڵی دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیانی كرد له‌پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.

هەموو لایەك هاوڕابوون لەم قۆناغەدا هەموان وەك یەك تیم كاربكەن بۆ زاڵ بوون بەسەر پەتای كۆرۆنادا.