سه‌رۆكى زانكۆ ڤیستیڤاڵى پرۆژه‌ى خوێندكاران له‌ بوارى ته‌كنۆلۆجیاى زانیارى (IT)دا ده‌كاته‌وه

  • نیسان 1, 2015
  • 258 Views
سه‌رۆكى زانكۆ ڤیستیڤاڵى پرۆژه‌ى خوێندكاران له‌ بوارى ته‌كنۆلۆجیاى زانیارى (IT)دا ده‌كاته‌وه

ڤیستیڤاڵى پرۆژه‌ى خوێندكارانى په‌یمانگاى كۆمپیوته‌رى ئه‌هللى سلێمانى به‌ به‌شدارى په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌رى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئه‌مرۆ 1ى نیسانى 2015 له‌ له‌ به‌رزایه‌كانى سلێمانى كرایه‌وه‌.
له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ به‌رێز د.ئالان فریدون على كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تى وه‌زیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌رێز د.یوسف گۆران ئاماده‌بوو،ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ به‌ به‌شدارى 25 زانكۆ و په‌یمانگاكانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ ئه‌نجامدامدراوه‌ و پێشانگاكه‌ دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، تیایدا كار و ئه‌زمونى خوێندكاران له‌ بوارى ته‌كنه‌للۆجیاى زانیارى كه‌ زانستێكى هاوچه‌رخه‌و داهێنانى زانستى تیایدا به‌رده‌وامه‌ ده‌خرێته‌روو.
جێى باسه‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ ماوه‌ى رابردوو دا چه‌ندین چالاكى و سیمپۆزیمى زانستى و ۆرك شۆپى تایبه‌تى له‌م بواره‌دا به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه ‌و به‌رده‌واميش ده‌بێت لەسەر کارو چالاکییەکانى.