ئەندازیارێکی پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە نەخۆشخانەی قەڵای خێرخوازی خۆبەخشانە کاردەکات

  • 2020-04-07
  • 282 Views
ئەندازیارێکی پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە نەخۆشخانەی قەڵای خێرخوازی خۆبەخشانە کاردەکات

ئەندازیار (محەمەد تەحسین) مامۆستا لە بەشی ڕوپێوی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  کە خاوەن چەندین دیزاین و کاری  ئەندازیارییە  هەر لەسەرەتای دروستکردنی نەخۆشخانەی قەڵای خێرخوازی  وەک خۆبەخش کاری کردووە و ھاوکاربووە وەکو تیمی ئەندازیاری لە نەخۆشخانەکەدا و تائێستاش بەردەوامە لە کارکردن.

راگرایەتی پەیمانگا سوپاسی ناوبراو دەکات لەپای ئەو ئەرکە مرۆڤایەتییە و ئەو هەڵوێستە بەرزدەنرخێنێت کە جێگەی شانازییە بۆ پەیمانگاکە لەگەڵ ئەوەشدا دەستخۆشی ئاڕاستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە  لەو کارە خێرخوازییەدا بەشدارن و خزمەت بە دەڤەرەکە دەکەن.