سیمینارێكی كراوە بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم رێكدەخرێت

  • تشرینی دووه‌م 20, 2019
  • 183 Views
سیمینارێكی كراوە بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم رێكدەخرێت

پێنج خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكیان لەژێر ناونیشانی ( ژیانی زانكۆ و پەیمانگا ) بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم سازكرد.

سیمینارەكە كە بەئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی زانستی ژمێریاری بەڕێوەچوو، تێیدا باس لە دەسپێكی ژیانێكی نوێی خوێندن لە پەیمانگا كراو بەوردی باس لە بەكارهێنانی تواناكانی خوێندكاران كرا كە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی خوێندنەدا خەرمانی زانست و زانیاری كۆبكەنەوە و لە داهاتوودا خزمەتی كۆمەڵگاكەیانی پێبكەن.