سەرۆكی زانكۆ پرۆژەی كەمپی نوێ ی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بەسەردەكاتەوە

  • تشرینی دووه‌م 20, 2019
  • 553 Views
سەرۆكی زانكۆ پرۆژەی كەمپی نوێ ی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بەسەردەكاتەوە

بەئامانجی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی ئیش و كاری پرۆژەی كەمپی نوێ ی پەیمانگای تەكنیكی دوكان، پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی پرۆژەكەی كردو لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە گفتوگۆی پێویستی لەبارەی چۆنێتی بەڕێەیچوونی كارەكانیان كرد،

شایانی باسە قۆناغی یه‌که‌می پرۆژه‌ی که‌مپی نوێ په‌یمانگای تکنیکی دوکان که‌ یه‌کێکه‌ له‌ پرۆژه‌ گرنگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی که‌ چه‌ندین بینای خوێندن وبه‌شی ناوخۆیی و بینای خزمه‌تگوزاری هاوچه‌رخ له‌ خۆ ده‌گرێت، لەئێستاشدا دوای قه‌یرانی دارایی كاركردن لە پرۆژه‌که‌ دەستی پێكردوەتەوە.