بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی كارەكانی دروستكردنی كۆمەڵگای نیشتەجێ بوونی زانكۆ سیتی كە تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆ سەردانی پرۆژەكەی كردو گفتوگۆی پێویستی لەگەڵ بەڕێوەبەرو ئەندازیارانی پرۆژەكە كرد لەسەر جۆرو چۆنێتی كاروبارەكانی پرۆژەكە و دڵنیابوون لە بەردەوامی كارەكانی كۆڵیەوە، هیوای خواست لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆژەكە ڕادەست بكرێت تا مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشدار سودمەند ببن.
پرۆژەی كۆمەڵگای نیشتەجێ بوونی زانكۆ سیتی دەكەوێتە گەڕەكی چوارچرا لەشاری سلێمانی نزیك كەمپی كۆلیجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لەلایەن كۆمپانیای باڵامبۆوە جێبەجێ دەكرێت.