پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەپێوەری زانستی دەمامکی پزیشکی دروست دەکات

  • 2020-04-11
  • 297 Views
پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەپێوەری زانستی دەمامکی پزیشکی دروست دەکات

لەپێناو خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ، ستافی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەیمانگای تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، سەرقاڵی دروستکردنی دەمامکی (ماسک) ی پزیشکین بەپێی پێوەری زانستی بۆ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان کە لەئێستادا لە ئەرکی فەرمیدان.

شایەنی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهەوڵی هەردوو بەشی زانستی (شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری)ی پەیمانگای تەکنیکی کەلار و بەهاوبەشی دەزگای مرۆیی مام و زانکۆی سلێمانی و تەندروستی گەرمیان، ٣٠٠ تیوب ماددەی VTM کە بە کوالیتیەکی بەرز بەرهەمیان هێنابوو پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان-یان کرد.