خوێندكاران بەگەشتێكی زانستی سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستییان كرد

  • تشرینی دووه‌م 21, 2019
  • 142 Views
خوێندكاران بەگەشتێكی زانستی سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستییان كرد

لەپێناو وەرگرتنی ئەزمونی جۆراوجۆر بۆ زانستەكان و ئەنجامدانی گەشتی زانستی خوێندكاران، رۆژی چوارشەممە 20-11-2019، ژمارەیەك لە خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی تاقیگەی (ئۆرگانیك پیترۆلۆجی)یان كرد لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و لەلایەن د.فەرەیدون نەجم رەشید سەرپەرشتیاری تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی روونكردنەوەی پێویست لەبارەی كارەكانی تاقیگەكە و شێوازی بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لە ئامێرەكان، خرایەڕوو.
دواتر وەڵامی پرسیاری خوێندكاران درایەوە.
ئامانجی سەردانی خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی،پراكتیزەكردنی بابەتەكانی ئەندازیاری كۆگای نەوت بوو.