‎وۆرکشۆپی ( چۆنێتی بەکارهێنانی هۆکارەکانی بە ئۆنلانکردنی خوێندن ) بەڕێوەچوو

  • 2020-04-12
  • 296 Views
‎وۆرکشۆپی ( چۆنێتی بەکارهێنانی هۆکارەکانی بە ئۆنلانکردنی خوێندن ) بەڕێوەچوو

بەئامانجی زیاتر ئاشناكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران بەهۆکارەکانی بە ئۆنلانکرنی خوێندن و پێدانی زانیاری و سوود وەرگرتن لەم هۆکارانە، وۆرکشۆپی ( چۆنێتی بەکارهێنانی هۆکارەکانی بە ئۆنلانکردنی خوێندن )  لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆتاییهات کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.

‎وۆرک شۆپەکە لە رێکەوتی ۸ – ۹ – ‪۱۲ /٤/ ۲۰۲۰‬ بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوازی ئۆنلاین لە رێگەی بەکارهێنانی بەرنامەی zoom لەلایەن سێ مامۆستای پەیمانگاکەوە بەڕێوەچوو،کە
‎تەوەرەکانی وۆرکشۆپەکە بریتیبوون لە:

‎تەوەری یەکەم / بەرنامەی زووم چییە؟
‎٭ بەکارهێنانی بەرنامەی زووم بۆ خوێندنی ئۆنلاین بەشێوەی ڤیدیۆ .
‎٭شێوازی سەرپەرەشتیکردنی بەرنامەکە،  کەلەلایەن مامۆستا ( دانا کەریم حەمید ) پێشکەشکرا.

‎تەوەری دووەم / شێوازی بەکارهێنانی گوگڵ کلاس ڕوم :
‎٭دروستکردنی کلاس بۆ بابەتەکانمان.
‎٭ئاد کردنی خوێندکار لە کڵاسەکەمان.
‎٭شێوازی دانانی موحازەکانمان، کە لەلایەن مامۆستا ( ئامانج محەمەد ئەحمەد ) پێشکەشکرا.

‎تەوەری سێیەم / خاڵە ئەرێنی و خاڵە لاوازەکانی خوێندن و فێربوونی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین، کە لەلایەن مامۆستا (  سەباح شەریف محەمەد ) پێشکەشکرا.