وۆرکشۆپێکی تایبەت لەسەر بەڕێوەبردنى تاقیکردنەوەکان بەڕێوەچوو

  • تشرینی دووه‌م 21, 2019
  • 172 Views
وۆرکشۆپێکی تایبەت لەسەر بەڕێوەبردنى تاقیکردنەوەکان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونى راگرو یاریدەدەرى راگرو بەشێک لە مامۆستایانى کۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی ، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنى تاقیکردنەوەکان بەڕێوەچوو، تێیدا بە وردی باس لەو قۆناغەکانى بەڕێوەبردنى پرۆسەکە بەشێوەى ئۆنلاین کرا.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆر هەڵگورد وترایەوە کە مامۆستاى زانکۆی کۆیەن، ماوەى چەند ساڵێکە لە زانکۆکەیان بەشێوەى پراکتیکی پەیڕەوی ئەو سیستمە دەکەن.

هاوکات زۆرێک لە ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای کۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی بەشدارى وۆرکشۆپەکەیان کرد، لەلایەن دکتۆر هەڵگوردیشەوە تیشک خرایە سەر تەواوى چۆنیەتى بەڕێوەبردنى قۆناغەکانى سیستمەکە، کە بەهۆیەوە کاتێکى زۆر بۆ لیژنەى تاقیکردنەوەکان دەگێڕێتەوە هەروەها ڕێگری دەکات لەو هەڵەو کەموکوڕییانەى کە هەندێکجار لە خستنەڕووی داتاکانى تایبەت بە تاقیکردنەوەکان ڕوودەدەن.