پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ: بەرێوەچوونی سیمیناری زانستی مامۆستایان

  • تشرینی دووه‌م 21, 2019
  • 113 Views
پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ: بەرێوەچوونی سیمیناری زانستی مامۆستایان

لە چوارچێوەی بەرێوەچوونی سیمیناراتی زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە شێوەی هەفتانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/٢١ بەئامادەبوونی ژمارەیەك مامۆستاو خوێندكارو فەرمانبەر سمینارێک بەرێوە چوو.

ئەم سیمینارە لە لایەن مامۆستایانی بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، مامۆستا “عبدول مصطفی حمە رەش” لەسەر “تاثیر مواعید الزراعه فی انتاجیه و نمو الشلیک صنف Hapi”، مامۆستای یاریدەدەر “چنور یوسف شکور” لەسەر “اضرار المعلبات الغذائیه” و مامۆستای یاریدەدەر “دێرین علی رەشید”، لەسەر “Principles and Practices of Pruning Grapevines ” پێشکەش کرا.

ئەم سیمینارە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ ئەنجام درا و لە کۆتاییدا ئامادەبووان بە بەشداری کردن سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.