وۆرکشۆپێك لەسەر خوێندنی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو

  • 2020-04-14
  • 341 Views
وۆرکشۆپێك لەسەر خوێندنی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو

بەمەبەستی پێشكەشكردنی زانیاری لەسەر شێوازی خوێندنی ئەلیكترۆنی كە شێوازێكی تاڕادەیەك نوێیە بۆ خوێندن لە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەماوەی داهاتوو كاری لەسەر بكرێت.

رۆژی دووشەممە، بەرواری ۲۰۲۰/٤/۱۳، وۆرکشۆپێک سەبارەت بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لە پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی بەكروجۆ شێوەی ئونلاین بەرێوەچوو.

وۆرکشۆپەكە لە لایەن مامۆستا ” ئەردەڵان مەجید” سەرۆک بەشی باخداری و دیزاینی دیمەنی سروشتی و بە بەشداری سەرجەم سەرۆک بەشەکانی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ رێکخرابوو. وۆركشۆپەكە هەوڵێكی نوێ بوو بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی مامۆستایان تا لەو ڕوانگەیەوە ڕاهێنانی پێویست لەسەر وانە وتنەوە بكرێت .