سیمینارێك لەسەر ( چۆن سیڤی كاریگەر دەنوسیت) پێشكەش كرا

  • تشرینی دووه‌م 22, 2019
  • 198 Views
سیمینارێك لەسەر ( چۆن سیڤی كاریگەر دەنوسیت) پێشكەش كرا

ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار-CDCی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ،رۆژی چوارشه‌ممه‌ 20/11/2019 له‌ كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی 82 خوێندكار، سیمینارێك له‌ باره‌ی چۆنێتی نووسینی سیڤی كاریگه‌ر پێشكه‌شكرد.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا بنه‌ماكانی نووسینی سیڤی كاریگه‌ر بۆ خوێندكاران خرایه‌ڕوو، له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا نه‌ورۆز موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری CDC، رایگه‌یاند: “ئێمه‌ له‌ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار-CDC، زنجیره‌یه‌ك چالاكی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی كارامه‌بی خوێندكار ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه‌ خۆی له‌ چه‌ند سیمینار و وۆركشۆپێكدا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ست له‌ هه‌موو كارو چالاكییه‌كان، هاندان و ناساندن و كارئاسانییه‌ بۆ خوێندكار تا بتوانێت له‌ دوای ته‌واوكردنی خوێندن ده‌رفه‌تێكی كاری شیاو بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ربكات”

بابه‌تی سیمیناره‌كه‌ له‌ دوو هۆڵی جیاواز به‌رێوه‌چوون و له‌لایه‌ن هه‌ردوو مامۆستا: سامان ساڵح و هه‌ژان كه‌مال، پێشكه‌شكران و وه‌ڵامی پرسیار و بۆچوونه‌كانی خوێندكارانیش درایه‌وه‌.