تێزی دكتۆرای خوێندكارێك بەسەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆمان سەركەوتوانە وەرگیرا

  • تشرینی دووه‌م 23, 2019
  • 404 Views
تێزی دكتۆرای خوێندكارێك بەسەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆمان سەركەوتوانە وەرگیرا

سه‌ره‌ڕای ڕاپەڕاندنی ئیش وکاری کارگیڕی و زانستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرپەرشتی یەكەم تێزی دكتۆرای خوێندكارێكی كرد.

خوێندکاری دکتۆرا (به‌ناز نه‌سرالدین محی الدین ) كە تێزی دكتۆراكەی لەسەر (العوامل المؤثرة في كفاءة الحفاظ المعمارى) لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی ئه‌ندازیاری به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی ڕۆژی 21 تشرینی دووەمی 2019 پێشكەش كرد.

لە گفتوگۆی دكتۆراكەدا جگە لە لیژنەی گفتوگۆكە ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكاران و مامۆستایان و هاوڕێ وكەس و كارو خانەوادەی خوێندكارەكە ئامادەبوون و به‌ سه‌رکه‌وتوویی گفتوگۆی تێزی دکتۆراکه‌ی وەرگیرا.

پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرپەرشتیاری تێزی دكتۆرای خوێندكار (به‌ناز نه‌سرالدین محی الدین ) ووتی: سەرەڕای ئەوەی لۆدێكی زۆرمان لەسەرە كە بەردەوام لەدەوامكردن و ڕاپەڕاندنی ئیش و كاری زانكۆدام بەڵام بەشانازییەوە وەك یەكەم ئەزمون و سەرپەرشتیاری ئەم خوێندكارە خۆم تەرخانكرد و توانیمان بەسەركەوتویی كارەكە تەواوبكەین، هەروەها پیرۆزبایی لە خوێندكاری ناوبراو كردو هیوای خواست سەركەوتنی زیاتر چاوەڕوانی بكات.