به‌هرۆز گه‌ڵاڵی سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى كرد

  • نیسان 12, 2015
  • 296 Views
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى كرد

راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ كاروباری توركیا سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ پته‌وتر كردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا.

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدوون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، له‌دیدارێكدا كه‌ یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی زانكۆ كورته‌ باسێكی سه‌باره‌ت به‌ كارو چالاكییه‌كانى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى‌ پێشكه‌ش كردو ئاماژه‌ی به‌و په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمییانه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى توركیادا هه‌یانه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و ده‌ستكه‌وت ‌و خاڵه‌ ئیجابیانه‌كرد كه‌ به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانى زانكۆی پۆلیته‌كنیك له‌گه‌ڵ زانكۆ جیاجیاكانى وڵاتاندا وه‌ده‌ست هاتوون.

دواتریش به‌هرۆز گه‌ڵاڵی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ كاروباری توركیا رایگه‌یاند، كه‌ زۆر گرنگه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی‌و رۆشنبیری ‌و هونه‌رى له‌گه‌ڵ زانكۆكانی توركیادا ببه‌سترێت ‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌وان هاوكارده‌بن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌، بۆ زیاتر بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى‌ و زانكۆكانی توركیا

109