زانكۆی پۆلیتەكنبكی سلێمانی ماددەی (VTM) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابینكرد

  • 2020-04-16
  • 256 Views
زانكۆی پۆلیتەكنبكی سلێمانی ماددەی (VTM) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابینكرد

لەدوای ئەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەتواناو لێهاتویی مامۆستاكانی لە هەردوو بەشی شیكاری نەخۆشییەكان و پەرستاری لە پەیمانگاكانی تەكنیكی كەلار و هەڵەبجە ماددەی (VTM) تایبەت بە پشكنینی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەرهەم هێنا، ئەمڕۆ بەسەدان لەو مادەیە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە كرا.

ئەمڕۆ بەرواری ۱٦/٤/۲٠۲٠، وەفدێك لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە بەسەرپەرشتی د. كارزان عبداللە ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و ستافی ئامادەکردنی ناوەندی (VTM) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن د. ئازاد مصطفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، پێشوازیان لێکرا.

مەبەستی سەردانەکە گەیاندنی مادەی (VTM) بو بۆ تاقیگەی نوێی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەم هەفتەیەدا لە پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکاربوو. بڕی (۱٠٠٠) تیوب لە مادەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کرا بەمەبەستی بەکارهێنانی لە پشکنینی کۆڤیدـ۱۹.

شایانی باسە ماددەكە پشکنینی پێویست و کوالیتی کۆنترۆڵی بۆ کراوە و بە کوالێتیەکی زۆر باش لە پشکنینەکان دەرچووە.

ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سوپاسی دەزگای مرۆیی مام دەکات کە ھاوکاری پەیمانگا بوون لە دابینکرنی ماددە پێویستەکانی ئەم ناوەندە.
وە ھەروەھا سوپاسی (د. زانا حامد) دەکات لە تاقيگەى كۆرۆنا لە (نەخوشخانەى شەهيد خالید على والى بەگ (سەنتەری کۆرۆنا لە سەرچنار) لە شاری سلێمانی، کە هاوکار بون لە بەئەنجام گەیاندنی پشکنینی کوالێتی کۆنتڕۆڵ.

هەروەها سوپاسی دڵسۆزی ستافی مامۆستایانی بەشدار دەکات لە ئامادەکردنی مادەکەدا کە پێکهاتون لە :

دکتۆر ئوسامە حامد شریف، پسپۆڕی مۆلیکولەر بایۆلۆجی
مامۆستا طارق حمەأمین عبداللە، پسپۆڕی کیمیا
مامۆستا رافع حبیب أسکندر، پسپۆڕی مایکرۆبایلۆجی
مامۆستا هەردی رفعت باقی، پسپۆڕی بایۆکیمیستری
مامۆستا سیامند أحمد قادر، پسپۆڕی مایکرۆبایلۆجی
مامۆستا یوسف طە حسێن، پسپۆڕی مۆلیکولەر بایۆلۆجی.