دوو وۆرکشۆپی زانستی بۆ پاڵپشتی خوێندنی ئەلیکترۆنی بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو

  • 2020-04-16
  • 197 Views
دوو وۆرکشۆپی زانستی بۆ پاڵپشتی خوێندنی ئەلیکترۆنی بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو

دوابەدوای بەفەرمانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین) سەرۆکی زانکۆ، لیژنەی پاڵپشتی خوێندنی ئەلکترۆنی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە شێوەی ئۆنلاین کۆبونەوە ،لەبەر بەرژەوەندی خوێندکاران و سەلامەتی تەندروستیان لیژنەی پاڵپشتی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێج و بەئامادەبوونیهەریەک لە (م.ئاودێر محمد، م.امیر صابر، م.ڕێژەن عثمان، م.بهمەن فاضل، م.پێشەوا عثمان) بە شێوەی ئۆنلاین كۆبونەوەو بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی بە بەکارهێنانی بەرنامەی google meet.
لەكۆبونەوەكەدا شێوازەکانی خۆئامادەکردنی کۆلێج بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی گفتوگۆکرا و ڕاسپاردەکان بەرزکرانەوە و بڕیاردرا هەر بەشێکی زانستی کۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری وۆرکشۆپی خۆی بەجیا بۆ مامۆستایانی بەشەکان ئەنجام بدرێت.

لە پێناو بەردەوامبوونی کاروچالاکی زانستی و خزمەتکردنی بواری زانست و خوێندنی باڵا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە ڕۆژی 15 ی نیسانی 2020 وۆرکشۆپێک لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا، وۆرکشۆپەکە لەلایەن (مامۆستا ئاودێر محمد) مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری گەیاندن ڕێکخرابوو. لە وۆرکشۆپەکەدا ١٩ مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن ئامادەبوون.
لە وۆرکشۆپەکەدا سەبارەت بە ڕێگاکانی خوێندنی ئەلکترۆنی گفتوگۆ کرا و لە وۆرکشۆپەکەدا باسی ئەو سۆفتوێر و ڕێگایانە کرا بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی. لە کۆتاییدا هەموو مامۆستایانی ئامادەبوو، پێشنیارەکانیان خستەڕوو لە پێناو سەرخستن و جێبەجێکردنی پرۆسەکەدا.

هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە 16 ی نیسانی 2020 وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پاڵپشتی خوێندنی ئەلیکترۆنی لەبەشی ئەندازیاری میکانیک بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەكە لە لایەن (پ.ی.د.سەرکەوت ڕۆستەم حسن) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری میکانیک بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەش و مامۆستايانی بەشی ئەندازیاری میکانیک پێشکەشکرا. لە وۆركشۆپەكەدا ڕاهێنانی پێویست بۆ خۆئامادەکردنی مامۆستايان بۆخوێندنی ئەلیكترۆنی بە بەکارهێنانیMeet، Classroom، Assessment ،Quiz ،Class Recording بە وردی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.