مامۆستایان و فەرمانبەران ڕێگەنادەن كێڵگە كشتوكاڵییەكان بێ خزمەت بمێننەوە

  • 2020-04-16
  • 301 Views
مامۆستایان و فەرمانبەران ڕێگەنادەن كێڵگە كشتوكاڵییەكان بێ خزمەت بمێننەوە

لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێنمایە تەندروستیەکان و خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆڤید -19 وە پابەندبونیان بە ڕێنمایەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان , وە سەرەرای نەبونی دەوامی فەرمی ، ڕۆژانە فەرمانبەرانی هۆبەی کێڵگەی کۆلێجی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە بەسەرپەرشتی د.کارزان عبدالله محمد ڕاگری کۆلێج و ژمارەیەک مامۆستیان بەدانانی باخێکی هەنجیر بەشیوازی ئەندازەو ستاندارد لەگەڵ فەرمانبەرانی ماندونەناس و دڵسۆزەکانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە وەک هەمیشە لە خزمەتکردنی کێڵگەكەدان بە پەین کردن و ئاودان و هەڵپاچینی باخەکان و کێڵانی زەویەکان و ریکخستنەوەی بەیتە پلاستیکیەکان وبرینی چیمەن و بژاری باخچە قەشەنگەکەیان بەردەوامن .