سەرۆکى زانکۆ بەشدارى کرد لە ۆرکشۆپى – پرۆسەى بۆلۆنیا Bologna Process و ئاوێتەبونى زانکۆکانى کوردستان بەستانداردى زانستى ئەوروپا-

  • نیسان 14, 2015
  • 349 Views
سەرۆکى زانکۆ بەشدارى کرد لە ۆرکشۆپى – پرۆسەى بۆلۆنیا Bologna Process و ئاوێتەبونى زانکۆکانى کوردستان بەستانداردى زانستى ئەوروپا-

سەرۆکى زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی بەریز پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی و یاریدەدەرى سەرۆک بۆ کاروبارى زانستى بەریز پ.ی.د. ناصح فاتح به‌شداریان له‌ ۆرك شۆپێكدا كرد له‌ژێر ناونیشانی (پرۆسەى بۆلۆنیاو ئاوێتەبونى زانکۆکانى کوردستان بەستانداردى زانستى ئەوروپا ) له‌ هۆتێل (دیوان ) له‌شاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 14 ی نیسانی 2015 كه‌ بە هاریکارى گروپی سینا و دامەزراوەى CINECA ى ئیتالى لە لایەن وەزارەتى خویندنى بالاو تویژینەوەى زانستیەوە ریکخرا.

له‌میانی وۆرك شۆپه‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بونى وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌ڕێز د.یوسف گۆران، وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمكاری زانكۆ ئه‌وروپیه‌كان (CINECA)د.لانازارینی، هه‌روه‌ها به‌ به‌شدارى سەرۆک زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو . له‌ ئه‌جێنده‌ى ۆرك شۆپه‌كه‌دا باس له‌ ناساندنی پڕۆگرامی بۆڵۆنا و هه‌ڵسه‌نگاندن وپته‌وكردنی زانیاریه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆگرامه‌ جیهانیه‌ كرا.هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا نوێنه‌رانى كۆمكاری زانكۆ ئه‌وروپیه‌كان (سینكا ) هاوكارى خۆیان پیشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن به‌ پڕۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن وپۆلێنكردنی زانكۆكان به‌پشتبه‌ستن به‌ستاندارده‌جیهانیه‌كان . به‌ تایبه‌ت بۆ جێ به‌ جێكردنی ستانداردی ئه‌وروپی و پرۆسەى بۆڵۆنا .

*(پرۆسەى بۆلۆنیا کە زۆر لایەنى گرنگى خوێندنى باڵا لە خۆدەگرێت، بەتایبەت یەکخستنى پێکهاتەى بڕوانامەکان لەبەر ڕۆشنایى دەرئەنجامەکانى پڕۆسەى فێربون و یەکخستنى سیستمى (کرێدت) لە چوارچێوەى سیستەمى (CINECA)و، پلەبەندى بازنەى بڕوانامەکان و زامنکردنى دڵنیایى جۆرى لە پڕۆسەى خوێندنى زانکۆیى. کاریگەرى ئەو پڕۆسەیە لەسەر تەواوى سیستەمى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى ئەوروپا بوە هۆى ئەوەى ژمارەى ئەو وڵاتانەى تێکەڵ بەو سیستەمە بون گەیشتە (٤٧) وڵات کە بەشێکى بەرچاویان لە وڵاتانى دەرەوەى جوگرافیاى ئەوروپان).

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ په‌راوێزى وۆرك شۆپه‌كه‌دا سه‌رۆكى زانكۆ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ بەریزان کونسولى ئیتالیا و هه‌نگاریا كرد وە ریککەوتن لە سەر هاوکاریکردنى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بە ئەنجامدانى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمی لە گەل زانكۆكانى ئه‌و وڵاتانه‌.

جێگه‌ى باسه‌ كه‌ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆ پێشخستنی زانكۆ و گه‌یشتنی به‌ پله‌یه‌كی شیاو له‌ئه‌تڵه‌سی ئه‌كادیمی وجیهانی ئه‌ویش به‌ پابه‌ندبوونه‌ به‌ستاندارده‌ زانستیه‌كان.

111