وۆرکشۆپی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ئەنجام درا

  • 2020-04-18
  • 244 Views
وۆرکشۆپی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ئەنجام درا

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٤/١٦ وۆرکشۆپێکی ئۆنلاین بۆ سەرجەم سەرۆك بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدرا،

وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی کۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی لە ئەگەری بڕیاردان لەسەر خوێندنی پاڵپشتیکاریی ئەلیکترۆنی، تیایدا ئەو ڕێکار و خزمەتگوزارییانە باسکران کە پێویستە مامۆستایان کاری لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێواز بگات بە دەستی خوێندکاران كە لە لایەن ئەندامانی لیژنەی باڵای خوێندنی ئەلیکترۆنیی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕییەوە ئەنجام درا بە چوار وۆرکشۆپی جیاواز.