وۆرکشۆپێک لەسەر خوێندنی ئەلیکترۆنی بەرێوەچوو

  • 2020-04-18
  • 148 Views
وۆرکشۆپێک لەسەر خوێندنی ئەلیکترۆنی بەرێوەچوو

دوا بەدوای فەرمانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پڕۆفیسۆر یاریدەدەر (د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین) سەرۆکی زانکۆ، رۆژی شەممە بەرواری ١٨-٠٤-٢٠٢٠ لیژنەی خوێندنی ئەلکترۆنی پەیمانگاى تەکنیکی چەمچەماڵ وۆرکشۆپی خۆئامادەکردنی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بەشێوەی ئونلاین ئەنجامدا.

لەبەر بەرژەوەندی گشتی خوێندکاران و سەلامەتی تەندروستیان لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی پەیمانگا بەسەرپەرشتی بەرێز (م.زانیار على احمد) سەرۆکى بەشى تەکنەلۆجیاى زانیارى و بەئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک بەشە زانستیەکانی پەیمانگا بە شێوەی ئۆنلاین كۆبونەوەو بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی بە بەکارهێنانی بەرنامەى (google meet)، لەكۆبونەوەكەدا شێوازەکانی خۆئامادەکردنی پەیمانگا بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی گفتوگۆکرا، وە جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوەکرانەوە:

۱- دروستکردنى ئیمەیل بۆ خوێندکارانى سەرجەم بەشەکانى پەیمانگا.

٢- ئاشناکردنى مامۆستایانى پەیمانگا بۆ هۆکارەکانى فێرکردنى ئەلیکترونى.

٣- تاوتێکردنى ئاستەنگەکانى فێرکردنى ئەلیکترۆنی.

٤- بڕیاردرا دوو وۆرکشۆپ ئەنجام بدرێت (شێوازی بەکارهێنانى گوگل کلاس رووم) (چۆنێتی رێکۆردنى وانە بۆ خوێندکاران)بۆ سەرجەم مامۆستایانی بەشە زانستیەکانى
پەیمانگا لە ماوەیەکى نزیکدا.