مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی گرنگ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدات

  • 2020-04-19
  • 666 Views
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی گرنگ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدات

هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا ( ئاراس مەسعود )مامۆستا لە کۆلێجی ئینفۆرماتیکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دوو پەیپەری گرنگ لەسەر ڤایرۆسەکە ئامادە دەکات و دەینێرێت بۆ باشترین گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانی بواری تەکنەلۆجیا ( (Elsevier +IEEE Access بە بەکارهێنانی (CT-Scan) و(X-Ray) کە هەردوو پەیپەرەکە لەئێستادا لە ژێر پرۆسەی (under Review ) هەڵسەنگاندایە، هەریەک لەم گۆڤارانە خاوەن (Impact factor 4).

مامۆستا ئاراس مەسعود بە سایتی زانکۆی راگەیاند: توێژینەوەکەم بەهاوبەشی لەگەڵ مامۆستا عبدولقادر شنگور مامۆستا لە زانکۆی فوراتی تورکیا
ئەنجامدا هەر دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ کە هەموو وڵاتان بەدوای چارەسەرێکی گونجاودا دەگەرێن، بۆیە خۆشبەختانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەم زانکۆیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان توێژینەوەی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکردەوە.

مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وتی: لەئێستادا هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر نییە بۆ ئەم ڤایرۆسە، بگرە تادێت پێداویستی دەستنیشان کردنی ئەم پەتایە زیاد دەکات، لەئێستاشدا هەموو وڵاتان پشت دەبەستن بە بەکارهێنانی ئامێری ( پی سی ئار ) بۆ دڵنیابوون لە هەڵگر یان هەڵنەگری ئەم ڤایرۆسە، بێگومان ئەو کیتانەی بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنرێن کولفەیەکی زۆری تێدەچێت، هەر بۆیە وەک مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەوڵی زۆرمان داوە تاوەکو بتوانین بەشداربین لە دۆزینەوەی رێگایەکی ئاسان بۆ دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشییە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ.

شایەنی بەسە مامۆستا ئاراس مەسعود لە ئێستادا سەرقاڵی سێیەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری ( Springer ) بڵاوی دەکاتەوە.

ئەبستراکتی توێژینەوەی یەکەم و لینکی رۆژنامەکە:
‏https://www.journals.elsevier.com/expert-systems-with-applications

ئەبستراکتی توێژینەوەی یەکەم و لینکی رۆژنامەیەکی دیکە:
‏https://ieeeaccess.ieee.org/