زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خولێكی هۆشیاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە

  • تشرینی دووه‌م 27, 2019
  • 131 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خولێكی هۆشیاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە

بەئامانجی دروستكردنی هەماهەنگی زانستی و گەیاندنی زانستە پێویستییەكان بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ی تشرینی دووەمی 2019 كۆتایی بەو خولە هات كە سەنتەری بەكارخستنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ هێزەكانی پشتیوانی 2 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردبوەوە.

بەئامادەبوونی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لیوا مەریون محمد فەرماندەی گشتی هێزەكانی پشتیوانی 2 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و فەرماندەو پلەدارانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە مەراسیمێكدا كۆتایی بە خولێكی تایبەت هات كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ( ئەتەكێت و خود بەڕێوەبەری لەشوێنی كاردا) بۆ ئەفسەرو فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردبوەوە.

مەراسیمەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكردو پاشان پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ووتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی دوپاتكردەوە بە دروستكردنی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردوو زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هێزی پشتیوانی 2 ی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و ڕایگەیاند كە پلانیان هەیە بەردەوام بن لە كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە.

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپای ئەرك و ماندوبونیان بە ئامادەكاری و وتنەوەی وانەكانی خولەكەوەو لەبەرامبەریشدا  پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین لۆگۆی زانكۆی بەخشیە فەرمادەی گشتی هێزەكانی پشتیوانی 2 لەگەڵ سێ وێنەی خوێندكارانی زانكۆ بەقەبارەی گەورە. لەدواییدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە 49 ئەفسەرو فەرماندەی بەشدار لە خولەكە.

عەمید ڕوكن عبداللە عبدالرحمن لە هێزەكانی پشتیوانی دوو بەم شێوەیە بۆ سایتی زانكۆ دوا:

مامۆستا عباس جومعە مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی سلێمانی بەشی (پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری) باسی لە كردنەوەی خولەكە كردو ووتی: