خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەمیشە پێشەنگن

  • 2020-04-23
  • 1339 Views
خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەمیشە پێشەنگن

تیمێك لە خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەبنە یەكەمی پێشبڕكێیەكی ئاستبەرزی جیهانی و فەندی دروستكردنی پرۆژەكە بەدەستدەهێنن.

‏( Team 15 ) ناوی ئەو تیمەیە كە پێكهاتبوو لە كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە هەردوو بەشی (Communication Engineering) وە بەشی (Public Relations and Marketing) بە سەرپەرشتی م.ئاودێر محەمەد مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری بەشی گەیاندن، وە تیمیك لە Northeast WI Technical College بە سەرپەرشتی خاتوو  Terri Brown كە دوای كاركردنی بەردەوام بۆ نزیكەی 3 مانگ توانیان پلەی یەكەمی بەدەستبهێنن.

بیرۆكەی پرۆژەكە NGA(Next Generation Antenna) بریتییە لە دروستكردنی ئامێرێك بەشێوەی پرۆتۆتایپ كە بەكاردێت بۆ پاڵپشتی لە نەوەی پێنجەمی مۆبایل كە لەڕێگەیەوە سەرجەم Applicationكانی نەوەی پێنجەم دابین دەكات، وە بەكارهێنەران لە ڕێگای مۆبایلەكانی خۆیانەوە دەتوانن تەكنەلۆجیای نەوەی پێنج (5G) بەكاربێنن.

ئەم پرۆگرامە تایبەتە بەئاڵوگۆڕی زانیاری و دروستكردنی بیرۆكەی داهێنەرانە لە نێوان زانكۆ و كۆلێجەكانی ( ئەمریكا، ئەردەن و عێراق ) كە خوێندكارانی وڵاتانی ناوبراو بەشێوەی تیم هەوڵ بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەدەن كە لە جیهاندا رووبەڕووی كەرتی بازرگانی و ژینگە و دامەزراوە هاوشێوەكان دەبنەوە. پرۆگرامەكە لەلایەن حكومەتی ئەمریكی، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و ئەردەن، دەزگای Stevens Initiative، وە ڕێكخراوی IREX ی ئەمریكی پاڵپشتی دەكرێت، كە ئاڕاستەی ئەم خولە تایبەت بوو بە چارەسەركردنی بواری تەكنەلۆجیا، خۆشبەختانە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە 3 تیمی جیاواز بەشداربوون كە جێگای دەستخۆشییە لەو تیمانەی تری زانكۆمان  كە كاری جوانیان كردبوو بەڵام Team 15 توانیان ببنە یەكەمی ئەم خولە و فەندی پێویست بەدەستبهێنن بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكەیان.

تیمی ناوبراو سوپاسی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەکەن بۆ پاڵپشتی و هاندانیان لە ئەنجامدانی پرۆژەكەیان.