سکۆلەرشیپی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی سلۆڤاكیا

  • 2020-04-24
  • 759 Views
سکۆلەرشیپی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی سلۆڤاكیا

باڵیۆزخانەی سلۆڤاكیا لە بەیروت رایدەگەیەنێت خوێندكارانی عێراق و ئوردن و لوبنان و سوریا لە رۆژی 27ی ئازاری 2020ەوە دەتوانن پێشكەشی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەرو دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2020/2021 بكەن كە تێچووی هەموو خوێندنەكە لە ئەستۆی حكومەتی ئەو وڵاتەدایە.

دوا كات بۆ پێشكەشكردنی دۆكیومێنتەكان رۆژی 31/5/2020ەو داواكار  بۆ ئەوەی قبووڵ بكرێت پێویستە تا ئاستێكی گونجاو بە زمانی ئەو وڵاتە قسە بكات، بۆ گەیشتن بەو ئاستەش ئەو كەسانەی پێشكەشی ئەم سكۆڵەرشیپە دەكەن لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە كۆرسی زمانی سلۆڤاكیان بەخۆرایی بۆ دەكرێتەوە کە ماوەكەی  لە 2/9/2020 تا 30/6/2021 دەبێت.

هەركەسێك خوازیاری پێشكەشكردنە با سەردانی ئەم لینكە بكات كە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوەو هەموو زانیارییەكی تێدایە لەبارەی چۆنێتی پێشكەشكردن، دۆكیومێنتە پێویستەكان، بوارەكانی خوێندن.

بۆ زانیاریی زیاتریش لەبارەی كۆرسی زمان گرتە لەم لینكە بكەن.